AP ١٤٠١ سەرماوەز ٨ ٠٩:٤٥

داواکاری ئەردۆغان لە جیهانی ئیسلام بۆ دەرهێنانی سووریا لە تیرۆریزم

داواکاری ئەردۆغان لە جیهانی ئیسلام بۆ دەرهێنانی سووریا لە  تیرۆریزم

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی وڵاتانی ئیسلامی ئەبێ ئیرادەیەکی بەهێزتر نیشان بدەن و پاڵپشتی بکەن لە هەوڵەکان بۆ چارەسەری کێشە سیاسییەکان لە سووریا بە مەبەستی دەرهێنانی ئەو وڵاتە لە چەرخەی پێکدادان، قەیرانی مرۆیی و تیرۆریزم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ دووشەممە داوای لە وڵاتانی ئیسلامی کرد تا هەوڵی زیاتر بدەن بۆ دەرهێنانی سووریا لە ناو جەرگەی شەڕ و پێکدادانەکان.

ئەردۆغانئەو قسانەی لە سی و هەشتەمین کۆبوونەوەی وەزارەتی کومیتەی هەمیشەیی هاوکاری ئابووری و بازرگانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئەستەنبۆڵ هێنایە ئاراوە و زیادی کرد: وڵاتانی ئیسلامی ئەبێ ئیرادەیەکی بەهێزتر نیشان بدەن و پاڵپشتی بکەن لە هەوڵەکان بۆ چارەسەری کێشە سیاسییەکان لە عێراق بە مەبەستی دەرهێنانی ئەو وڵاتە لە چەرخەی پێکدادان، قەیرانی مرۆیی و تیرۆریزم.

ئەردۆغان وتیشی: ئۆمەتی ئیسلامی خاوەن پێوەندی برادەری و ئامێری دەسەڵات و زانستە کە دەتوانێت بە سەر هەموو کێشەکاندا زاڵ بێت.

News ID 44283

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha